به پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ٢ كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی چالدۆران و ورمێ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و هەروەها لە نه‌وسووی پارێزگای كرماشان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور كوژران و پێنج كۆڵبه‌ری دیکەش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له چالدۆران تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستانی لەم ڕووداوە ئاگادار كرده‌وه و وتی: «سه‌عات ١٠ی شه‌وی ٥ی پووشپه‌ڕ، كاروانێكی كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی “ناور”ی چالدۆران، له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسگای ئه‌م گونده‌وه كه‌وتنه به‌ر ته‌قه و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “شاكر (عه‌لی) بروكی میلان” كوژرا و ئامۆزای ناوبرایش به ناوی “حه‌سه‌ن برۆكی میلان” بریندار بووه».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور دوای ته‌قه‌كردن له عه‌لی برۆلی میلان و ده‌ستگرتن به سه‌ر کەلوپەلەکەیدا، ته‌قه‌یان له چه‌ندین ئه‌سپیش کردووە و كۆڵبه‌ره بریندارەکەیان لەو تاریكەشه‌وەدا به‌جێ هێشتووه: «هێزه‌كانی پاسگا سنوورییەکە ئه‌م كۆڵبه‌ره برینداره‌یان به‌جێ هێشتبوو و دوای چه‌ند سه‌عاتێك خوێن‌لەبەرچوون، هه‌ر له‌و شوێنه‌دا گیانی به‌خت ده‌كات.» ئه‌م كۆڵبه‌ره ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه خه‌ڵكی گوندی ناور و باوكی دوو منداڵ بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی‌تر له ورمێ به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگەیاند کە شه‌وی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، له ئاكامی ته‌قه‌کردنی هێزه‌كانی پاسگای “ساتورا”ی ناوچه‌ی سیلوانای ورمێ، كۆڵبه‌رێك به ناوی “سالم سڵێمان‌نه‌ژاد” كوژراوه و “داوود مه‌جدیان”یش بریندار بووه، سالم سڵێمان‌نه‌ژاد ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵ و باوكی منداڵێك بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌تر باس له برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییەکانی نه‌وسوو ده‌كات، به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ڕۆژی ڕابردوو ٨ی پووشپه‌ڕ له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران له ناوچه‌یەکی سنووریی نزیك نه‌وسوو، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “تۆفێق ڕه‌ستاك، عارف خودادادی و جه‌میل عه‌بدی” بریندار بوون. ئه‌م كۆڵبه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه كراون.
كوژرانی ٢ کۆڵبەر و برینداربوونی ٥ی دیکە لەلایەن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئیران
![](https://kurdistanhumanrights.org/wp-content/uploads/2020/06/Ali-Salem-1-1.jpg)
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە