کوشتنی کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 3 of 4 - KHRN
کۆڵبەرە بریندارەکە دوای ٥ ڕۆژ گیانی لەدەست دا
بەسیر ئەحمەدزادە، کۆڵبەری خەڵکی گوندی «دشە»ی پاوە لە پارێزگای کرماشان، دوای تێپەڕینی ٥ ڕۆژ بەسەر برینداربوونیدا لەبەر قووڵبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. ناوبراو لەگەڵ بەشیر ئەحمەدزادەی برای ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران بریندار ببوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری پاوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم کۆڵبەرە، وتی:...
زیاترسەرپێڵ زەهاو؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران
شەوی چوارشەممە ٥ی جۆزەردان (٢٦ی مەی) لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران‌دا لە ناوچەی سنووریی ''ناوقۆپی''ی دەشتی سەرپێڵ زەهاوی پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێک بە ناوی قوباد ڕەحمانی گیانی لەدەست دا. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم کۆڵبەر بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «کاتژمێر ١٢ی شەوی چوارشەممە ٥ی جۆزەردان (٢٦ی مەی) گرووپێک کۆڵبەر بەبێ ئەوەی هیچ کاڵایەکیان پێ بێت، لە ناوچەی سنووریی ''ناوقۆپی''ی دەشتی سەرپێڵ زەهاوی...
زیاترسهڵماس؛ کوژرانی كۆڵبه‌رێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌کانی پاسگای گوندی سنووریی «کۆزەڕه‌ش»ی سه‌ڵماسی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، گرووپێكی كۆڵبه‌رانیان له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه دایه به‌ر ته‌قه کە لە ئەنجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی فه‌رزاد سه‌عدووزاده سەری پێکراوە و گیانی لەدەست داوە. ئه‌م كۆڵبه‌ره ته‌مه‌ن ٤١ ساڵه‌یە خه‌ڵكی گوندی «کۆزەڕه‌ش» و باوكی دوو منداڵ بووه. ته‌رمی ئه‌م كۆڵبه‌ره گواستراوەته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سەڵماس و تا ئێستا...
زیاترشنۆ؛ کوژرانی دوو كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵاڕێزان، لە ئەنجامی تەقەی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران له گروپێكی كۆڵبه‌ران له ناوچه‌ی سنووریی شاری شنۆی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی حاكان محه‌ممه‌دزاده و وه‌سیم فه‌ردین‌زاده كوژراون. وه‌سیم فه‌ردین‌زاده خه‌ڵكی گوندی پیرۆت‌ئاوای شنۆ بوو، حاكان محه‌ممه‌دزاده‌یش باوكی دوو منداڵ و خه‌ڵكی گوندی كیكانی سەڵماس بوو.تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی ئه‌م...
زیاترچاڵدۆران؛ هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کۆڵبەرێکیان گوللەباران کرد
نیوەڕۆی پێنجشەممەی ڕابردوو ١٥ی گەڵاڕێزان، دەستەیەک کۆڵبەر لەسەر سنووری شاری چاڵدۆرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەکەونە بۆسەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و لەم نێوانەدا کۆڵبەرێکی ٣٨ ساڵان بە ناوی حەسەن دلایی میلان لە حاڵێکدا کە وەستێنرابوو، لە لایەن ئەم هێزەوە و لە مەودایەکی نزیکەوە گوللەباران کرا.کەسێکی خەڵکی ئەم ناوچەیە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وتی: «کاتژمێر ١٦ی ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی...
زیاترڕاپۆرتی مانگانە؛ کوژرانی ٢ کۆڵبەر و برینداربوونی ١٠ کۆڵبەری‌تر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران
بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی مەهدی زارعی و ئەمین شەمس بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان و چاڵدۆرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کوژراون و ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەیش بریندار بوون.هەروەها کاسبکارێکی سەقزی بە ناوی «هیوا وەکێڵی» دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس دوای کەوتوون، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە...
زیاترچاڵدۆران؛ هێزەکانی پاسەوانی سنوور کۆڵبەرێکیان کوشت و دوای وەرگرتنی پارەی فیشەکەکە تەرمەکەی ڕادەستی بنەمەڵەکەی کرایەوە
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، لە ئەنجامی تەقەی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانەوە له ناوچه‌ی سنووریی چاڵدۆرانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، كۆڵبه‌ره‌ك به ناوی ئەمین شه‌مس كوژراوه و دوای ئەوەی تەرمی ئه‌م هاووڵاتییه كورده گواستراوەتەوە بۆ پزیشكیی یاسایی چاڵدۆران، بنه‌ماڵه‌کەی ناچار كراون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان دوو میلیۆن تمه‌ن پارەی فیشەک بده‌ن.ئه‌مین شه‌مس، خه‌ڵكی گوندی «کشمیش‌تەپه»ی ماكۆ، ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵ و باوكی ٢ منداڵ بووه، یه‌كێك له...
زیاترڕاپۆرتی مانگانە؛ کوژرانی ٧ کۆڵبەر و برینداربوونی ١١ کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و تورکیا
بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لانیکەم ٧ کۆڵبەر و کاسبکاری سەرسنوور بە ناوەکانی زانکۆ ئەحمەدی، زانست حەسەن‌نژاد، سرووش مەکاری، جەلال خزری، شەهرام موحەممەدی، سەلاحەدین عوسمانزادە و حسەین خەندەپوور بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، پیرانشار و چاڵدۆران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا کوژراون و ١١ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردی دیکەیش هەر...
زیاترڕاپۆرتی تایبەتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوشتنی سێ کۆڵبەر بە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سەردەشت
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی «باژاڕ»ی شاری سەردەشت، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی زانکۆ ئەحمەدی، زانست حەسەن‌نژاد و سرووش مەکاری گیانیان لەدەست دا. دوو ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە، فەرماندەی هێزی سنوورپارێزی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە وتووێژدا لەگەڵ میدیا دەوڵەتییەکانی ئێران ئەم کۆڵبەرە کوژراوانەی بە «سنووربەزێن» ناوزەد کرد و بە پشتیوانیکردن لە هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی، کوشتنی ئەم...
زیاتر