کوشتنی کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 2 of 4 - KHRN
كوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی جۆزەردان (٥ی ژوەن) کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی هۆشیار حەسەنزادە لە ناوچەی سنووریی «زەڵێ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لەدەست دا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «زەڵێ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵانی خەڵکی بانە بە ناوی...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی ڕێبەندان (١٠ی فێبرییە) کۆڵبەرێک بە ناوی حسەین محەممەدی لە ناوچەی سنووریی «نۆکان»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە ٥٠ ساڵانەیە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری ڕەبەت بوو.
زیاتربەردەوامبوونی کوشتنی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی بریندار بە هۆی قورسبوونی برینەکانەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاراز (ئاراس) محەممەدپوور دوای ٥ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە ٣٢ ساڵەیە کە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سەردەشتە، لە ڕێکەوتی ١ی خەرماناندا (٢٣ی ئاگۆست) بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بریندار...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک لە بانە بە دەستی ھێزە سنوورپارێزەکان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هەژار فەرەجی کوژراوە. ئەم کۆڵبەرە ٢٩ ساڵی تەمەن و خەڵکی گوندی «زەڕبنە»ی بانە بوو. کوژرانی ئەم کۆڵبەرە تەنها چەند ڕۆژ دوای هەڕەشەکانی فەرماندەی...
زیاتربەردەوامبوونی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران؛ بانگەواز بۆ گردبوونەوەی ناڕەزاییانە لە بانە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی جولای) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە مەودای نزیکەوە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی شێرکۆ چاوشینی کوژرا و لانیکەم ٤ کۆڵبەری تریش بریندار بوون. بە هۆی بەردەوامبوونی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەرانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی شاری بانە بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایانگەیاند کە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە...
زیاترکوژران و برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ١ی گەلاوێژ (٢٣ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «ماڵتە»ی بانە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی سەعدوڵڵا یوونسی و عەلی یوونسی بە قورسی بریندار بوون. دوای گواستنەوەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە، سەعدوڵڵا یوونسی لەبەر قورسبوونی برینەکانی گیانی لەدەست داوە و دەوترێت...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی چەند کۆڵبەری تر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە نەوسوود
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سەفەر سوبحانی گیانی لەدەست داوە. سەفەر سوبحانی باوکی دوو منداڵی کەمتەمەن و خەڵکی گوندی «دۆریسان»ی شاری پاوە بوو. دەوترێت لەم دەسڕێژەدا چەند کۆڵبەری تریش بریندار...
زیاترسوپای تورکیا لە سنووری ورمێ دوو كۆڵبهری کوشت و ههشت كۆڵبهریشی دهستبهسهر كرد
نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە ٢٩ی خەرمانان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری ورمێ درۆنەکانی سوپای تورکیا هێرشیان کردە سەر دەستەیەک کۆڵبەری کورد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سۆزدار ئەحمەدی و عالیشان ئەحمەدی، خەڵکی گوندی «کوران»ی ورمێ، گیانیان لەدەست دا و چەند کەسی تریش بریندار بوون. بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، دوای ئەم هێرشەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، هێزەکانی سوپای تورکیا تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە کوژراوەیان...
زیاتر