کۆڵبەر ئارشیڤ - Page 5 of 7 - KHRN
یەکێکی دیکە لەو ٨ کۆڵبەرەی لە نەوسوود برینداربوبوون گیانی لە دەستدا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ٢٨ی ڕێبەندان / ٠٢.١٧، "شاهێد ئەداک"، یەک لەو ٨ کۆڵبەرەی کە ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنجامی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری نەوسوود برینداربوبوون، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان گیانی لە دەست داوە. شاهێد ئەداک، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "ژیوار"ی سەربە سەوڵئاوا بووە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراون، شاهد ئەداک شەوی ڕابردوو لە ناوەندی تەندروستیی نەوسوودەوە بۆ...
زیاتربە تەقەی هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە نەوسوود کۆڵبەرێک کوژراو شەشی دیکە برینداربوون
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی ڕێبەندان / ٠٢.١٦، هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی سەربە پاوە پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژیی گولـلە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و شەشی دیکەش برینداربوون. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو ناوچەیە ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕ گوتی: "ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود بەبێ ئەوەی پێشتر هۆشداری بدەن...
زیاتردوو کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکانی پاوە برینداربوون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٠ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٩، پۆلێک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شۆشمێ سەر بە شاری پاوە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامییەوە. ئەو هێزانە پاش دەستبەسەرکردنی کۆڵبەرەکان تەقەیان لە بارەکانیان کردووە و لەو سەروبەندەدا گولـلەیەک بەر قاچی کۆڵبەرێک کەوتووە، کۆڵبەرێکی دیکەش لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجەدراوە و ئێستا چاوی نابینێت. سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوە لەمبارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا...
زیاتردوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و مەریوان برینداربوون
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بەهۆی دەسڕێژی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی و کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و مەریوان برینداربوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ ڕێبەندان / ٠١.٣٠، پۆلێک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامییەوە دراونەتە بە ر دەسڕێژی گولـلەی و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بەناوی "محەمەد ئیزەدی" برینداربووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە کە بە...
زیاتریەکێک لە کۆڵبەرە بێ سەروشووێنەکانی سەرشیوی سەقز گیانی لە دەستدا / دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنووییەکان برینداربوون
یەکێک لەو ٢٣ کۆڵبەرەی شەوی ١١ بەفرانرار / ٠١٣١ لە ناوچەی سنووریی "سەرشیو"ی سەقز بێ سەروشوێن بوبوون گیانی لە دەست داوە، هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و شنۆ دراونەتە بەر دەستڕێژیی گولـلە و برینداربوون. سەرچاوەیەک لە شآری سەقز لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "عوسمان فوتوحی، تەمەن ٥٥ ساڵ، خەڵکی گوندی میشیاو و دانیشتووی شاری سەقز لە...
زیاترسێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکاندا بریندار بوون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنجامی دەستڕێژیی گولـلەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەلماس، سەردەشت و پیرانشار بریندار بوون. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، ڕۆژی هەینی ٤ی ڕێبەندان / ٠١.٢٤، هێزەکانی پاسەوانیی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت پۆلێک کۆڵبەریان بە ئامانج گرتووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی "مەحیەدین عەزیزی" بریندار بووە. هاوکات...
زیاترکۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی هەورامان برینداربوو
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی بەفرانبار / ٠١.١٦،کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "جەماڵ باڵەکی" بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان برینداربووە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، جەماڵ باڵەکی پاش کەوتنە خوارەوە لەلایەن کۆڵبەرەکانی دیکەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری مەریوان گواستراوەتەوە. تەتەی هەورامان یەک لە بەرزترین ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵانە بەفرێکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت. لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری کۆڵبەران لەو ناوچەیەدا...
زیاترکۆڵبەرێکی بریندار پاش ١٠ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی مهاباد گیانی لە دەستدا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی بەفرانبار / ٠١.٠٥، "خزر بینەوا"، کۆڵبەری برینداری خەڵکی گوندی "کۆڕبناو"ی سەردەشت پاش ١٠ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری مهاباد بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانبار / ١٢.٢٧ لەگەڵ پۆلێک کۆڵبەر بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتبوون کە لەناوچەی سنووریی "کانی سێو" لەلایەن هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامییەوە درابوونە بەر دەستڕێژی گولـلە. لە ئەنجامدا "خزر بینەوا" بریندار...
زیاتردوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی خۆی برینداربوون
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی رابردوو ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤، هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی دەوروبەری گوندی "بەلجوک"ی سەربە شاری کۆتوولی شاری خۆی پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕ ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارانەی "بهنام عەلی زادە"، تەمەن ٢٠ ساڵ و "عەلی یوسفی"، تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیاند. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ...
زیاتر