کۆڵبەر ئارشیڤ - Page 2 of 7 - KHRN
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە نەوسوود
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی جۆزەردان(١٣ی ژوئەن) هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی وەلی ڕوستەمی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە کە بە چەکی ساچمەزەنی ئەو هێزانەی بریندار بووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی پاوە کراوە. وەلی ڕوستەمی خەڵکی گوندی پشتکوڕی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشانە.
زیاترنەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی نەوسوود گیانی لەدەست دا
دەمەوبەیانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید وەیسی تەنها بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سەرسنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشانەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی جۆزەردان کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید وەیسی تەنها لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سەرسنووری نەوسوودەوە داکەوتووە و گیانی لەدەست داوە. ئەم کۆڵبەرە خەڵکی گوندی «مەیدان تفڵی»ی سەلاسی باوەجانی و باوکی دوو منداڵ بووە.
زیاترهەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق
دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی جۆزەردان (٨ی ژوئەن) هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەورامانی پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستاندا تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی یاسر محەممەدکەریمی بریندار بووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە کاتژمێر ٢:٣٠ دەقەی دەمەوبەیانی ئەمڕۆ لە نزەک ناوچەی سنووریی «بیارە»ی هەرێمی کوردستان، دەستەیەک کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق...
زیاتربانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی سنووریی «سەرتەزین»ی بانەی پارێزگای کوردستان تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد ڕەحمانی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکی لە سنە کراوە.
زیاترسەڵماس؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراندا لە ناوچەی سنووریی سەڵماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆڵبەرێک بە ناوی زابت ئاڵخانی گیانی لەدەست دا. کەسێکی نزیک لەم کۆڵبەرە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وتی: «کاتژمێر ٢٤ی شەوی ڕابردوو ٢٥ی گوڵان، گرووپێکی کۆڵبەری کورد لە نزیک گوندی «ئاغ بەرزە»ی سەڵماس لە کاتی ڕۆیشتندا بۆ سنوور، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی پاسگای...
زیاترنەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی ڕەشەمە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی حوجەت قەزاوەت و سالار شێعری بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بریندار بوون. سالار شێعری کە خەڵکی سەلاسی باوەجانی و باوکی منداڵێکە، دوای برینداربوون بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان کراوە. هەروەها حوجەت قەزاوەت، هاووڵاتییەکەی تری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری...
زیاترچاڵدۆران؛ مردنی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٢ی ڕەشەمە کۆڵبەرێک بە ناوی ئیبراهیم پوورمحەممەد بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا لە بەرزاییە سنوورییەکانی چاڵدۆرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا گیانی لەدەست داوە. ئیبراهیم پوورمحەممەدی ٢٧ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «قەرەجۆران»ی چاڵدۆران بووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێبەندانی ئەمساڵدا ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی هاشم حسەینی، خالید ئەحمەدپوور، ئارام جاتەن و شەهرام قادری بە...
زیاترههورامان؛ دوو كۆڵبهر بریندار بوون
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو كۆڵبهر به ناوهكانی یوسف ماڵیان و سهیوان محهممهدی به هۆی كهوتنه خوارهوه له بهرزاییهكان و تهقهی هێزەکانی پاسهوانی سنوور له ناوچهی ههورامان بریندار بوون. به پێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی ڕێبهندان(١٥ی فێبریه)، كۆڵبهرێك به ناوی یوسف ماڵیان، خهڵكی مهریوان له كاتی كۆڵبهری کردندا له ناوچهی سنووری شاری سهوڵاوای سهر به پارێزگای كوردستان له بهرزاییهكانی سنوورهوه كهوتۆته...
زیاترههورامان؛ كۆڵبهرێك به هۆی كهوتنهخوارەوە له بەرزایی گیانی لە دەست دا
به پێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، سهرله بهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه ٢٣ی ڕێبهندان(١١ی فێبریه)، هاووڵاتییهكی كورد به ناوی ئارام جاتهن له ڕێگای كۆلبهریدا له بهرزاییهكانی كهل «تهته»ی ناوچهی ههورامانیی پارێزگای كوردستان كهوته خوارهوهو گیانی له دهستداوه. ئارام جاتهن باوكی منداڵێكه و خهڵكی گوندی كانی سانانی مریوان بووه. به پێی ئاماره كۆكراوهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان له مانگی ژانویهدا شهش كۆڵبهر له ناوچهی سنووری بانهو ورمێ به...
زیاتر