کۆڵبەر ئارشیڤ - Page 4 of 7 - KHRN
مه‌ریوان؛ كوژرانی كوڵبه‌رێك و برینداربوونی پێنج كه‌سی دیكه به ڕووداوی هاتوچۆ
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی گه‌لاوێژ، له ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل‌دا له ڕێگای مه‌ریوان بۆ هه‌ورامان، كۆڵبه‌رێك به ناوی خالید غه‌فووری كوژرا و پێنج كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.ئه‌م كه‌سانه بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری مه‌ریوان كراون و دۆخی دوو كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یەنراوه.ناوچه‌ی سنووریی هه‌ورامان یه‌كێكە له ناوچه پڕهاتوچۆكانی كۆڵبه‌ران و ڕۆژانه ژمارە‌یه‌كی زۆر لە خه‌ڵكی شاره‌كانی ئەو دەڤەرەر، وه‌ك...
زیاترورمێ؛ كوژرانی دوو برای كۆڵبه‌ر له دوو مانگی ڕابردوودا بە دەستی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی شه‌مزین ئه‌حمه‌دی، ئه‌و كۆڵبه‌ره لاوه‌ی ڕۆژی ١٩ی پووشپه‌ڕ له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانەوە له ناوچه‌ی سنووریی ورمێ درایه به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بریندار بوو، ڕایگه‌یاند کە ناوبراو دوای ٨ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری وانی كوردستانی توركییه ، گیانی له ده‌ست داوە.به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، سێ گوللە بەر پشتی ئەم كۆڵبه‌ره کەوتبوو و بە سەختی بریندار ببوو، دواجار ڕۆژی ٢٧ی...
زیاترورمێ؛ برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی پووشپه‌ڕ، هێزكانی پاسه‌وانی سنووری ئێران له ناوچه‌ی سنووریی سۆمای برادۆستی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له ئاكامدا سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی حیكمه‌ت ئه‌حمه‌دی، شه‌مزین ئه‌حمه‌دی و ڕۆشن جه‌هانگیر بریندار بوون.ئه‌م سێ كۆڵبه‌ره بۆ دەرمانکردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری گەڤەری كوردستانی توركیا كراون.
زیاترورمێ؛ کۆڵبەرێک لە دوای برینداربوون ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراوه
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ناوی "ئه‌رسه‌لان ناتوش" له ناوچه‌ی سنووریی جه‌رمێی ورمێ، سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، كه‌وته به‌ر دەسرێژی گولله‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و دوای ئه‌وه‌ی بریندار بووە له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوەندیی ئه‌م شاره كراوە.ئه‌م كۆڵبه‌ره کە خه‌ڵكی گوندی «زنگولان»ی ناوچه‌ی ته‌ڕگەوەری ورمێیە، له حاڵێكدا كه لاقی به‌ر گولله کەوتبوو،...
زیاترنهوسوو؛ برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوورەوە
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣١ی جۆزه‌ردان، هێزه چه‌كداره‌كانی سنووری نه‌وسوو، له نزیك ناوچه‌ی سنووریی «شۆشمێ»ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر گولله‌ی ڕاسته‌وخۆ و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی "ئه‌یوب ڕوسته‌می"، ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جان،ی هه‌ر دوو لاقی بریندار بوو.ناوبراو به هۆی سەختیی برینه‌كه‌یه‌وه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له كرماشان.
زیاترنوێکرایەوە؛ دوو كۆڵبه‌ره كوژراوه‌كه‌ی خووی له مه‌ودایه‌كی نزیكەوە ته‌قه‌یان لێ كراوه
ڕۆژێك دوای كوژرانی دوو كۆڵبه‌ری كورد به ناوه‌كانی موحسین ده‌روێشی و ئیبراهیم جۆردیزەج لە نزیک گوندی "کەرکووش"ی شاری خووی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، چه‌ند شایه‌تحاڵێك له وتووێژێكدا زانیاریی زیاتریان دایه تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان.به وته‌ی ئه‌م شایەتحاڵانه، كاروانێكی چوار كه‌سی لە كۆڵبه‌ران كه بارەکەیان جگەرە بوو، شه‌وی ڕابردوو (٨ ی جۆزه‌ردان) له دەوروبەری گوندی كەركوشی سەرسنووری توركیا، نزیکەی كاتژمێر ١٠ی شه‌و كه‌وتنه بۆسەی هێزه...
زیاترکۆڵبەرێکی منداڵ؛ پێم خۆش بوو دەرس بخوێنم بەڵام داهاتوویەکی نەبوو
ژمارەیەکی زۆری منداڵان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناچارن بە کاری کۆڵبەری بۆ ئەوەی خەرجی بنەماڵەکانیان دابین بکەن، ئەو منداڵانە خوێندنگاکان بەجێدەهێڵن و تەنیا بژاردەیان، کاری مەترسیداری کۆڵبەرییە. بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩دا سێ منداڵی مەریوانی بەناوەکانی ئیسماعیل ساوجی نەژاد، تەمەن ١٦ ساڵ (لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان)، ئازاد خوسرەوی، تەمەن ١٧ ساڵ و فەرهاد خوسرەوی، تەمەن ١٤ ساڵ بەهۆی سەرماوە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان...
زیاترکۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان برینداربوو
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٣ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٢، کۆڵبەرێک بەناوی "سەیوان سەیفی" لە کاتی کۆڵبەریدا لەسەر بەرزاییەکانی تەتەی هەورامانەوە کەتووەتە خوارەوە بە سەختی برینداربووە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، سەیوان سەیفی خەڵکی گوندی "یووژنانی"ی سەربە سەوڵئاوایە. دەگوترێت بۆ هۆی نالەباربوونی ڕێگاوبانی ناوچەکە و سەختی برینەکانی، ئەو کۆڵبەرە بە هەلیکۆپتێر بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گواستراوەتەوە. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆکراوەتەوە،...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافەکانی کۆڵبەران لە مانگی ڕێبەنداندا، ٣ کوژراو و ٢١ بریندار
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆکراوەتەوە، لە مانگی ڕێبەنداندا ٢ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە و کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی بەفر و سەرماوە گیانیان لە دەستداوە، هەروەها لەم مانگەدا ٢١ کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ئەو ئامارانە، دووان لەو کوژراوانە بەناوەکانی "ئەحمەد سەحرایی" و "شاهد ئەداک" بەهۆی دەستڕێژیی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری نەوسود برینداربوبوون و پاشان لە نەخۆشانە گیانیان لە دەستدابوو. کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی "عوسمان فوتوحی" لەگەڵ...
زیاتر