کۆڵبەر ئارشیڤ - Page 3 of 7 - KHRN
سه‌رده‌شت؛ كوژرانی كۆڵبه‌رێك به ته‌قه‌ی هیزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری “نۆکان”ی سه‌رده‌شتەوە له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا. كۆڵبه‌رێكی لاو به ناوی خالێد ئه‌حمه‌دپوور كوژرا. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوچه‌كه دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «كاتژمێر ٩ی شه‌وی ڕابردوو ١٥ی ڕێبه‌ندان (٣ی فێبریە)، هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سنووریی نۆکانی سەردەشت لە حاڵێکدا کە تەنیا چەند مەترێک لە کاروانێکی کۆڵبەران دوور بوون، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لەو...
زیاتربانه؛ کوژرانی كۆڵبه‌رێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێكی ٣٤ ساڵانی خه‌ڵكی بانه به ناوی هاشم حه‌سه‌نی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی سنووریی هه‌نگه‌ژاڵی بانه كوژراوه. كه‌سێكی ئاگادار له ڕووداوه‌كه له بانه، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «كاتژمێر ١٢ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان (٣١ی ژانویه)، گرووپێكی كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی هه‌نگه‌ژاڵی بانه له سه‌رڕێگای سنوور كه ته‌نیا چه‌ند میترێك دووربوون بێ هۆشداری پێشتر كه‌وتنه به‌ر...
زیاتربانه؛ برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئێواره‌ی رۆژی ڕابردوو ٢٥ی گه‌ڵاڕێزان، گرووپێکی كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی «سه‌رته‌زێن»ی شاری بانه‌ی پارێزگای كوردستان كه‌وتوونەتە به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسەوانی سنوور و كۆڵبه‌رێك به ناوی نه‌جمه‌دین مورادی بریندار بووه، ئه‌م كۆڵبه‌ره به مه‌به‌ستی وەرگرتنی چاره‌سه‌ر و دەرمانکردن گواستراوه‌تەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بانه. پێشتر، له ڕێكه‌وتی ٧ی گەڵاڕێزان، خەسرەو شەریفی کە بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی سەرقاڵی گواستنەوەی موسافر بوو، لە نزیک...
زیاترورمێ؛ كوژران و برینداربوونی دوو برای كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییە
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٠ی گەڵاڕێزان، كاروانێك له كۆڵبه‌ران له ناوچه‌ی سنووریی شاری ورمێ، كه‌وتنه به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییە و له ئاكامدا موسلێم قاسمی ده‌ستبه‌جێ كوژرا و براكه‌یشی به ناوی موسلێح قاسمی بریندار بووه. ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی گوندی «کوران» ورمێن. پێشتریش دوو برای دیكەی خه‌ڵكی ئه‌م گونده به ناوه‌كانی ئه‌رسه‌لان و شه‌مزین ئه‌حمه‌دی له جۆزه‌ردان و...
زیاترهەورامان؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کەمال میرزایی و ئەسعەد نۆدشەیی بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامانی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەر کۆڵبەرێک بە ناوی کەمال میرزایی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە نەوسوود بریندار بووە.هەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی دیکەیش بە ناوی ئەسعەد نۆدشەیی کەوتۆتە بەر تەقەی چەکی ساچمەزەنی...
زیاتربریندار بوونی دوو كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌رده‌شت و نه‌وسوود
له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد به ناوه‌كانی سوهه‌یب فێردەوسی و مێهدی ره‌سووڵزاده، به ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزەکانی ناوچه سنوورییەکانی نه‌وسوود و سه‌رده‌شت له پارێزگاكانی كرماشان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، بریندار بوون.به پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو ٨ی ڕه‌زبه‌ر، كاسبكارێك به ناوی مێهدی ڕه‌سووڵزاده، خه‌ڵكی گوندی «بۆبانه»ی سه‌رده‌شت، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری نۆكان بریندار بووە.هه‌وه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتێكی‌تر کە بە دەستی...
زیاتربرینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ئیبراهیم ڕەسوولیان و ڕەحیم ئیرەجی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و بانە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بریندار بوون.به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٦ی ڕه‌زبه‌ر کۆڵبەرێک بە ناوی ئیبراهیم ڕەسوولیان لە ناوچەی سنووریی ئالانی سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ٢٢ ساڵەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٧ی...
زیاترنەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١ی خەرمانان هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود پارێزگای کرماشان، بە چەکی ساچمەزەن تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان بە ناوی بێهرووز مورادی بریندار کردووە. ئەم کۆڵبەرە خەڵکی تازئاوای پارێزگای کرماشانە و چەندین ساچمە بەر پشتی سەری کەوتووە.بەپێی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی وەزیر محەممەدی،...
زیاترنهوسوود؛ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌كردنی كۆڵبه‌رێك له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانه‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، هێزه سنوورپارێزه‌كانی سنووری نه‌وسوود دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كاتیی كۆڵبه‌رێك به ناوی ڕه‌زا عه‌بدوڵڵاهی، ناوبراویان خستۆته ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێدانەوە.ده‌وترێ سەری ئه‌م كۆڵبه‌ره به هۆی زه‌بری ده‌سكه‌ی تفه‌نگەوە زەبری قورسی پێ گەیشتووە. ناوبراو خه‌ڵكی گوندی «تاوەگۆز»ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانییە له پارێزگای كرماشان و به هۆی هه‌ژاری و بێكارییەوە له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ورامان کۆڵبەری کردووە. ڕۆژی...
زیاتر