سایینقەڵا ئارشیڤ - KHRN
سلێمان قارەمانی، زیندانیی خەڵکی سایین قەڵا، لە میاندواو لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) سزای لەسێدارەدانی سلێمان قارەمانی، بەندکراوی خەڵکی سایین قەڵا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە لەگەڵ زیندانییەکی دیکەدا بە ناوی فەیزوڵڵا حسەینپوور بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە هەردووکیان...
زیاترفەیزوڵڵا حسەینپوور، زیندانیی خەڵکی سایین قەڵا، لە میاندواو لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی فەیزوڵڵا حسەینپوور، زیندانیی خەڵکی سایین قەڵا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی خەرمانان (٨ی سێپتامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) لە سێدارە دراوە. ئەم بەندکراوە چەند ساڵ...
زیاتردەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و سایینقەڵا
چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی شنۆ و سایینقەڵا بە ناوەکانی لوقمان حاجیخۆش، سالار بەیگی، عەلی شیری و ناسر مورادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵان (١٢ی مەی) لوقمان حاجیخۆش، هاووڵاتیی خەڵکی «کۆنەقەڵا»ی شنۆ دوای بانگهێشتکردنی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. هەروەها سێ هاووڵاتیی...
زیاتردەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و سایینقەڵا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) ئیدریس حاجیڕەسوولپوور، برای محەممەد حاجیڕەسوولپوور لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان ئازادی لە بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. هاوکات چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «حاجیئاوا»ی سایینقەڵا بە ناوەکانی ڕەحمان خەسرەوی، عوسمان عەباسی، شەهرام سوڵتانی و هێمن عەلیزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) هێزە...
زیاتر