كوشتنی كۆڵبهران و كاسبكاران ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN
کوژرانی کاسبکار و کوڵبەری کورد بەردەوامە: تەنیا لە مانگی گەلاوێژدا پێنج کوژراو و لانیکەم ١٣ بریندار
لە مانگی گەلاوێژی رابردوو پێنج کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون و لانیکەم ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها کۆڵبەرێکیش بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی هەورامان بریندار بووە. بە پێی هەواڵێک کە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە رۆژانی رابردوودا و لە درێژی کوشتنی کاسبکار و کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، دوو کاسبکاری کورد لە ناوچەکانی ورمێ و...
زیاترکوژران یهك كۆڵبهر و برینداربوونی دوو هاووڵاتی دیكهی كورد لە ناوچە سنورییەکانی کوردستان
لە رۆژانی رابردوودا و لە ئاکامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنورییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، كۆڵبهرێك کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، رۆژی ٢٩ی گەلاوێژ/20.08.2019 هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووری کێلە شینی شنۆ، گروپێک کۆڵبەری کوردیان لە مەودایەکی نزیکەوە داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵان بە ناوی محەمەد...
زیاترکوژرانی ۴ کۆڵبەر و کاسبکاری سهر سنوور و برینداری بوونی ۹ی دیكه لە ماوهی سێ حهفتهی ڕابردوو
لە بەردەوامی کوشتنی رۆژانهی کۆڵبەران و کاسبکارانی كورد، تەنیا لە ماوەی سێ حهفتهی ڕابردوو چوار کۆڵبەر و کاسبکاری سهر سنوور بە تەقەی راستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ئێران كۆژراون و لانیکەم ۸ كهسی دیكهش بریندار بوونە. کۆڵبەرێکیش بە هۆی کەوتنەخوارهوه لە بەرزاییەکانی سنووری ناوچەی هەورامان بریندار بووە. بە پێی ئهو ههواڵانهی بە دهستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گهیشتوون، روژی ۸ی گەلاوێژ /30.07.2019، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەلی بەهرامی"بە...
زیاترهێزەكانی پۆلیسی ئێران کاسبکارێکی کورد دەکوژن
رۆژی چوارشەممە هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە رێگای شاری ئەهواز دهدهن به دهسترێژی گوله و دهیكۆژن. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری کامیاران بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: ئێوارەی رۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتی۲۶ی مانگی پووشپەڕ( 2019-06-17 )، لە كاتی هەڵاتنی ئوتۆمبیلی جۆری پژو و بەدواکەوتنی لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی ئێرانهوه، "میلاد فەتحی" کاسبکاری خەڵکی شاری کامیاران بە تەقە و دەسڕێژی گولەی ئهم...
زیاترهێزهكانی چهكداری ئێران کۆڵبەرێکییان کۆشت و یەکێكی تریشییان بریندار کرد
لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا و لە درێژەی تەقەی هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەرێکییان لە شاری سەردەشت کۆشت و یەکێكی دیكهشیان لە سنووری شاری خۆی بریندار کرد. بەپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، درەنگان ئێوارێ رۆژی ۲۲ی پووشپەڕ، پاسەوانانی سنوور لە ناوچەی سنووریی "دۆڵە بی" لە دەڤەری سەردەشت تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک...
زیاتردوو هاووڵاتی کورد لهلایهن هێزهكانی پۆلیسی ئێرانهوه دهكۆژرێن
"حەسەن ڕەسووڵزادە" کاسبکاری خەڵکی شاری سەقز دوای ڕووداوی هاتوچۆ و پێکدانی ئۆتۆمبیلەکەی لەگەڵ ئۆتۆمبیلێکی تر گیانی لە دەست دا. هەروەها لێخۆری ئەو ئۆتۆمبیلەکەی تریش لە ئاکامی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە گیانی لە دەست دا. ئەو ڕووداوە لە ئاکامی بەدواکەوتنی ئۆتۆمبیلی "حەسەن ڕەسووڵزادە" لە لایەن هێزە نیزامییەکانی دژە قاچاخ و هەڵاتنی ئهو ڕووی دا. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری سەقزەوە لەو بارەوە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وتی:...
زیاتر