لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 9 of 21 - KHRN
زیندانیی مەزهەبی کورد داوود عەبدوڵڵاهی لە سێدارە درا
داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی بەفرانبار (٢ی ژانڤییە) دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەرفرانبارەوە (٢٦ی دیسامبەر) دوابەدوای گوێزرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، دەستی بە مانگرتنی وشک لە خواردن کردبوو. دوو هاودۆسیەی دیکەی ئەم زیندانییە بە ناوەکانی قاسم ئابستە و ئەیوب کەریمی ڕۆژانی ١٤ی گەڵاڕێزان و ٨ی سەرماوەز (٥ و ٢٩ی...
زیاترچوار زیندانیی تۆمەتبار بە «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕی بۆ ئیسراییل» لە ورمێ لە سێدارە دران
شەوی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی نەسیم نەمازی، هاووڵاتیی تورکی خەڵکی ورمێ و ٣ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی و ڕەحمان پەڕهازوو کە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو (فێبرییەی ٢٠٢٣) بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە هاوکاریکردنی هەواڵگری و سیخوڕیدا لە بەرژەوەندیی ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. ڕۆژی ڕابردوو و پاش گواستنەوەی ئەم زیندانیانە بۆ ژووری تاکەکەسی، بنەماڵەکانیان ڕایانگەیاند کە دوابەدوای...
زیاترلە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی محەممەدڕەزا میهرەبان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دیسامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و بەرەبەیانی دوێنێ لە سێدارە دراوە. محەممەدڕەزا میهرەبان، ٣٥ ساڵان، خەڵکی شاری...
زیاترلە خوڕەمئاوا دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢ی بەفرانبار (٢٣ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی خوداکەرەم لوڕستانی و حسەین مووسیوەند کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردووکیان لە سێدارە دراون. خوداکەرەم لوڕستانی، ٥٠...
زیاترلە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی سەرماوەز (٢٠ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی فەرزاد گوڵمحەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراوە. ئەم بەندکراوە پێشتریش...
زیاتر