لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 12 of 21 - KHRN
گواستنەوەی لانیکەم پێنج بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ بە مەبەستی لەسێدارەدان
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) لانیکەم ٥ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ لانیکەم ٥ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندە جیاوازەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێوە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. لەسەر ناسنامەی ئەم...
زیاترگواستنەوەی دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج بە مەبەستی لەسێدارەدان
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) دوو بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام کە ناسنامەی یەکێکیان باقر محەممەدی ڕاگەیەنراوە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە باقر محەممەدی، زیندانیی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، لەگەڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستاندا کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەکەی بەردەست نەکەوتووە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. باقر محەممەدی، ٤٠...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی عەلیڕەزا پەرتەوی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. پێشتر هەواڵی لەسێدارەدانی زیندانییەکی تری ئەم زیندانە بە ناوی فەرهاد ئاقایی بڵاو کرابووەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم بەندکراوەی خەڵکی گوندی «تازاوای کەڕسوان»ی شاری سونقوڕی پارێزگای کرماشان، چەندین ساڵ لەمەوپێش بە...
زیاترلە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئەکبەر فەڕوخی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گەڵاڕێزان (٦ی نۆڤامبەر) لەگەڵ بەندکراوێکی تردا بە ناوی ئەمین خورشیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەندەکان ١ و...
زیاترگواستنەوەی لانیکەم ١٠ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج بە مەبەستی لەسێدارەدان
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندە جیاوازەکانی زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم زیندانە کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە حسەین هەواسی، ڕەسوول تەیمووری و بەهمەن فەتحوڵڵاهی لەگەڵ ٧ بەندکراوی دیکەدا کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەیان بەردەست نەکەوتووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. حسەین...
زیاترقاسم ئابستە، زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە سێدارە درا
قاسم ئابستە، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە پێشتر لە ڕەوتێکی نادادپەروەرانە و لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی کوردی دیکە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی «افساد فیالارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە مەزهەبییە ڕۆژی ٧ی گەڵاڕێزان (٢٩ی ئۆکتۆبەر) بە مەبەستی...
زیاترلە خوڕەمئاوا لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی خەلیل محەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لەگەڵ زیندانییەکی تردا ڕۆژی ٧ی گەڵاڕێزان (٢٩ی ئۆکتۆبەر) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. لەسەر ناسنامە و چارەنووسی بەندکراوەکەی تر تا...
زیاترلە کەرەج زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەر (٢٢ی ئۆکتۆبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی خەسرەو نەقیانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێشتر بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە سێدارە دراوە. خەسرەو نەقیانی، ٣٠...
زیاتر