موژگان کاووسی ئارشیڤ - KHRN

ئاب 17, 2024

سزای موژگان کاووسی گۆڕدرا بۆ ساڵێک بەندکران

دوای ئەوەی لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران داوای پارێزەرانی موژگان کاووسیی بۆ دادگاییکردنەوەی دووبارەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە قبووڵ کرد، دۆسیەکە نێردرایە بەردەم لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ساری و دواجار حوکمەکە لە ٦٢ مانگ بەندکرانەوە گۆڕدرا بۆ ساڵێک بەندکران. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانەوە (١٥ی ژوەن) بە شێوەی «بڕیاری کراوە» پاشماوەی سزاکەی تێدەپەڕێنێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە،...

زیاتر
ته‌مموز 21, 2021

موژگان کاووسی دوای تووشبوون بە کۆرۆنا مۆڵەتی چوونەدەرەوەی کاتیی لە زیندانی تارانی پێ درا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕ نووسەر و توێژەری کورد موژگان کاووسی دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ بەسەر تووشبوونیدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مۆڵەتی چوونەدەرەوەی کاتی (مورەخەسی)ی پێ درا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، موژگان کاووسی تووشی کۆرۆنا بووە و دوای تێپەڕینی ٤ ڕۆژ بەسەر دەرکەوتنی ئەنجامی تێستەکەیدا، بۆ ماوەی یەک حەفتە مۆڵەتی چوونەدەرەوەی کاتی (مورەخەسی)ی...

زیاتر