تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) هاووڵاتییەک بە ناوی فرمێسک بابایی دوای لابردنی لەچک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت لە شەقامێکی نزیک بە قایمقامیەت (فەرمانداری)ی پاوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە پەنایان بردووەتە بەر لێدان و توندوتیژی.