دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بەسەر گواستنەوەی لەناکاوی سەکینە پەروانە و نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو، تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی قۆچان له پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی و ئێستە له ژووری تاكه‌كه‌سیدایه. به‌رپرسانی زیندان به سه‌كینه‌یان وتووە له‌وانه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا دوور بخرێته‌وه بۆ شارێكی دیكه و ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه‌ش به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی لە ئاست هەلومەرجی ئێستەی و ئه‌گه‌ری گواستنەوەی دووبارەی بۆ زیندانێكی دیكه، له سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌وه مان له خواردن گرتووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بارودۆخی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «ڕۆژی ٦ی گه‌ڵاڕێزان به‌بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و تەنانەت بەبێ ئەوەی مۆڵەتی کۆکردنەوەی کەلوپەلە شەخسییەکانی پێ بدەن، سەکینە پەروانەیان له به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤینەوە بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. ناوبراو دوای سێ ڕۆژ براوەتە زیندانی قۆچان و لەوێش ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه كه‌سی كراوە، هاوکات به‌رپرسانی زیندان پێیان وتووە ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئیسفه‌هان لە ئارادایە».
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێ مۆڵەتی پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کەیی پێ نه‌دراوه و هەر بۆیە ئەویش لە بەرانبەر ئەو زه‌خت و زۆرانه و هەروەها ئەگەری دوورخستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئیسفه‌هان و بارودۆخی دژواری ژووری تاكه‌كه‌سیی زیندانی قۆچاندا دەنگی هەڵبڕیوە و له ڕۆژی شه‌ممه‌وه مان لە خواردن گرتووە.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌دا باسی له‌وه كرد كه سه‌كینه په‌روانه دوای دەسپێکردنی مانگرتنەکەی، به‌رسانی زیندانی ئاگادار کردۆتەوە ئه‌گه‌ر دووری بخه‌نه‌وه بۆ زیندانی ئیسفه‌هان ئەوا لێوەکانی ئەدوورێتەوە و درێژه به مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌دات.
سەکینە پەروانە پێشتر بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕدا باسی ڕەوتی دەستبەسەرکران و ئەو ئازار و ئەشکەنجانەی کردبوو کە لە کاتی زیندانیبووندا ڕووبەڕووی کراوەتەوە. به‌پێی قسه‌كانی خانمی سه‌كینه، بەرپرسە ئه‌منییەکانی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تاكانی پاییزی ١٣٨٩دا به بیانووی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کەیدا له شاری سلێمانیی كوردستانی ئێراق، دوای ئەوەی دەینێرنە سنووری ئێران و ئێراق، ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی مه‌ریوان و سنه‌دا گێڕاویانە و دواتر ناردوویانه‌ته زیندانی ئێڤین. قۆناغی ده‌ستبه‌ربوونی ناوبراو لە دۆخێکی دژوار و لە ژێر سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ییدا، له به‌نده‌كانی دووی ئه‌لف، ٢٠٩ و ژنانی زیندانی ئێڤین‌دا تێپەڕیوە.
پەیام دوڕئەفشان، پارزه‌ری ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه کە خۆیشی ئێستا لە بەندیخانەدایە، رۆژی ٥ی جۆزه‌ردانی ئەمساڵ ڕایگەیاند که لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئه‌ندامێتی له ده‌سته و لایه‌نه سیاسییه‌كانی بە سەر ئەو خانمەدا سەپاندووە. بەپێی حوكمی دادگا، تۆمه‌تی په‌روانە بریتییە لە «ئه‌ندامێتی له گرووپه‌كانی دژ به حکوومەتدا به مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات».
سەکینە پەروانە لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا لەبەر نووسین و وتنەوەی دروشم لە زیندانی ئێڤین‌دا، گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمین‌ئاوای شاری‌ڕەی کرا. ناوبراو لە ١٤ی پووشپەڕ و لە حاڵێکدا کە کە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دیار بوو، دیسان گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین و دادگایەک لە گەلاوێژی ئەمساڵدا بە تۆمەتی «ئاژاوەنانەوە لە زینداندا» حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
قۆچان؛ سه‌كینه په‌روانه مانی له خواردن گرت
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە