به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ١٤ی گه‌ڵاڕێزان كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاكی كورد به‌مه‌به‌ستی شەرمەزارکردنی كوشتنی فاییزه مه‌له‌كینیا له به‌رانبه‌ر دادگای شاری سنه كۆبوونه‌وه.
فاییزه مه‌له‌كینیا، ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵان، زگورت و خه‌ڵكی گوندی كۆركۆره (ده‌وڵه‌ت ئاوا)ی شاری سنه له ڕێكه‌وتی ١١ی گه‌ڵاڕێزاندا لە بەر سووتانی جەستە له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه گیانی له‌ده‌ست دا. ده‌وترێ ناوبراو دوای جیابوونه له هاوسه‌ره‌كه‌ی ویستوویەتی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه ژیانی هاوسه‌ری پێک بێنێت به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی به تایبه‌ت باوكی دژ بەو بڕیارەی فاییزە بوون.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك له ژنانی چالاك به مه‌به‌ستی شەرمەزارکردنی كوشتنی ئه‌م ژنه‌گه‌نجه له به‌رانبه‌ر بینای دادگای شاری سنه كۆبوونه‌وه.
ئەوان کۆمەڵێک پلاكاردیان بەرز کردبۆوە کە هەندێ لە دروشمانە سەر ئەو پلاکاردانە بەم شێوەیە بوون: «ئیتر هیچ شوێنێك ئه‌منییه‌تی نییه بۆ ژنان»، «ئێمه هه‌موومان فاییزهین»، «هەموومان به‌رپرسین له‌به‌رانبه‌ر كوشتنی ژناندا» و «نا بۆ كوشتنی ژنان».
چالاكانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وەیەدا وێڕای داواکارییان لە دەزگای دادوەری بۆ به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی ئه‌م ژنه‌گه‌نجه سنه‌ییه و هەموو دۆسیه هاوشێوەکانی ژنکوشتن له پارێزگای كوردستاندا، هاوکات داوای گۆڕینی هەموو یاسایەکی دژهژنیشیان کرد؛ ئەو یاسایانەی ڕاسته‌وخۆ توندوتیژیی دژی ژنان دەچەسپێنن و دەبنههۆی زەوتکردنی ئاسایش و مافە مرۆییەکانی ژنان.
لەم کۆبوونەوەیەدا چەند کەس لە بەشداران توانییان محەممەد جەباری، داواکاری گشتی و شۆڕشی ناوەندی پارێزگای کوردستان، ببینن و ئاگاداری بکەنەوە لەو گێڕانەوانەی دەیسەلمێنن فاییزە مەلەکینیا خۆی نەکوشتووە. ئەم کەسانە هەروەها داوایان کرد بەدواداچوونی یاسایی بۆ دۆسیەکانی تری ژنکوشتن لەم پارێزگایەدا بکرێت.
محەممەد جەباری پێشتر لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکاندا وتبووی: «هەواڵی سووتانی ئەم کچە ڕاستە، بەڵام ئەوەی کە ڕووداوەکە خۆسووتاندن بووە یاخود باوکی سووتاندوویەتی هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.» ناوبراو زیادی کردبوو: «تا ئێستا هیچ لایەن یان کەسێک سکاڵای لەسەر ئەم ڕووداوە تۆمار نەکردووە.» هەروەها سەبارەت بەو پزیشکەی بۆ یەکەم جار هەواڵی ئەم «کوشتن»ـەی بڵاو کردبۆوە، وتبووی: «ئەم کارە جۆرێک پێشێلکارییە و ئەم کەسە نەدەبوو لە کاتێکدا کە هێشتا هیچ شتێک ڕوون نەبۆتەوە هەواڵەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردبایەتەوە».