جانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس، بە بیانووی ئەو شتەی پێی دەڵێن «بەرگری لە نامووس»، بە دەستی باوکی کوژرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەم ژنە و خزمێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرابووەوە. ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٢٧ی جولای) ڕووزبێهـ چووپانی، باوکی ئەم ژنەلاوە، لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستی ناوەتە گەرووی کچەکەی و کوشتوویەتی.

دەوترێت بکوژ لە ناوچەیەکی سنووریی ورمێدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کراوە.

جانێ چووپانی، ٢٢ ساڵان و دایکی دوو کچی کەمتەمەن بوو.