سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان (١٣ی سێپتا‌مبر)، هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی عه‌سگه‌ر ده‌روێشزاده خه‌ڵكی گوندی كهركووش ی شاری خوی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه له‌م ناوچه سنوورییه‌دا كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار دوای پێشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: كاتژمێر ٣ی ده‌مه‌وبه‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه، عه‌سگه‌ر ده‌روێشزاده كه وه‌كوو ڕێنیشاندهرله گه‌ڵ گروپێك له هاووڵاتییانی ئه‌فغانی له كاتی ڕۆیشتن بۆ توركیه له نزیكیی گوندی كهركووش و له ناو خاكی ئێران‌دا كه‌وته به‌ر ته‌قه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه و كوژرا.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه: ئه‌م هاووڵاتییه گولله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ستداوه و دوای چه‌ند كاتژمێرێك پشكنین له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوهچهكهوه دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی یاسایی شاری خوی كراوه و تاكوو ئێستا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوه له درێژه‌دا وتی: عه‌سگه‌ر ده‌روێشزاده خه‌ڵكی گوندی كهركووش له به‌شی سهفاییهی ناوچه‌ی ئهلهندی شاری خوی و ته‌مه‌نی ٣٣ساڵه و باوكی ٣منداڵه بوو،
ته‌نیا له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧ هاووڵاتیی دیكه‌ی دانیشتوی ئه‌م گونده به ناوه‌كانی ئه‌سڵان جوردبرنج، ئه‌مران ئهموایی، ئه‌حمه‌د ئهموایی، سه‌عید مێهرئه‌نگیز. موحسێن ده‌روێشزاده، ئیبراهیم جوردیزهنج و ڕه‌زا ئیبراهیمی له كاتی كۆڵبه‌ریدا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران له ناوچه سنوورییه‌كانی شاری خۆی كوژراون.