عادڵ موكه‌ڕه‌م، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی ورمێ كه سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران له توركیا ڕاده‌ستی ئێران كرابوویه‌وه، به مەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر به نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، لێوی دوورییه‌وه و مانی لە خواردن گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وتی: «عادڵ موكه‌ڕه‌م نزیكه‌ی یازده مانگ پێش دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ستی ده‌وڵەتی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕادەستی ئێران کرابوویەوە، کەچی هێشتا چاره‌نووسی نادیاره، هەر بۆیە له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه (ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر) بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بەرانبەر به نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، به دورینه‌وه‌ی لێوی ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن».
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، موكه‌ڕه‌م دوای ده‌ستپێكردنی مانگرتنەکە هاوكات له به‌رانبه‌ر نووسینگه‌ی پاسەوانیی زیندانی ورمێ‌دا دانیشتووە و نارەزایەتی خۆی دەربڕیەوە.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌دا وتی: «تۆمه‌تی ناوبراو ئه‌ندامبوونە له حیزبی دیمۆكراتی کوردستانی ئێران و بەزاندنی نایاسایی سنوور، بە درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌کەی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیه‌كه بێ‌ئاكام بووه».
عادڵ مهكهڕهم له سه‌رماوه‌زی ساڵی پاردا دوای ٣ مانگ مانه‌وه له توركیا و له حاڵێكدا کە داواكاریی په‌نابه‌رییه‌كه‌ی له‌م وڵاته‌دا تۆمار كرابوو، به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ئێران كرایه‌وه، ناوبراو ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی خووی و زیندانی ئه‌م شاره ڕاگیرا و دوای ئه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا.
ورمێ؛ به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد لێوی دوورییه‌وه و مانی لە خواردن گرت
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە