پیاوێک لە سەقز بە چەقۆ هێرشی کردە سەر دەسگیرانە لاوەکەی و ئێستە ژنەکە دۆخێکی زۆر ناجێگیری هەیە و لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لە بەشی چاودێریی تایبەتدایە.
ئەم ژنە ناوی «پ. ڕەحمانی»، ٢٢ ساڵان و خەڵکی گوندێکی سەقزە کە لە ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕدا لە ماڵی دەسگیرانەکەی بە ناوی «ئەلف. سادقی» لە ناوشاری سەقز کەوتە بەر پەلامارەوە و پاشان لە حاڵێکدا کە تووشی خوێنلەبەرچوونێکی فراوان ببوو، لە لایەن دراوسێکانەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نیشانەکانی ژیانی خانمی ڕەحمانی گەلێ کز و لە دۆخی کۆمادا بووە، بەڵام دوای دوو جار نەشتەرگەری گەڕاوەتەوە دۆخی هۆشیاری.
بە وتەی باوکی ئەم ژنە، هێرشکەرەکە ١٩ جار چەقۆی بە زگ و سینەیدا کردووە و نزیکەی ١٣ جاریتریش بە شوێنەکانی دیکەی جەستەیدا وەکوو دەستەکان، پەنجەکان، ڕان و باسکەکانی. ناوبراو دەڵێ ئەو زەبرەی بەر زگی کچەکەی کەوتووە زۆر قووڵ بووە و زەبری قورسی لە ڕیخۆڵە و گورچیلەکانی داوە.
پ. ڕەحمانی دوای ئەوی هۆشیار بۆتەوە بە چالاکێکی مافی ژنانی سەقزی وتووە کە لە ڕۆژی ڕووداوەکەدا هیچ دەمەقاڵە و شەڕیک لە نێوانیاندا ڕووی نەدابوو و لە ڕاستیدا لەسەر داوای دەسگیرانەکەی و بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمی زەماوەنەکەیان چووبووە ماڵیان.
بنەماڵەی ئەم ژنە شکاتیان لە دەسگیرانەکەی کرددوە، بەڵام ناوبراو ئێستە هەڵاتووە و و دیار نییە لە کوێیە.
سەقز؛ پیاوێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر دەسگیرانەکەی
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە