١٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە به مەبەستی دربڕینی ناڕه‌زایی لە ئاست جێبەجێنەکردنی یاسای پەسەندکراوی كه‌مكردمه‌وه‌ی سزای زیندانه‌كاندا مانگرتنی وشک له خواردنیان دەست پێ کردبوو، دوای دیدارکردن لەگەڵ دوو دادوەری دادگوستەریی ورمێ‌دا کۆتای‌یان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
ڕۆژی ڕابردوو ٥ زیندانی سیاسی به ناوه‌كانی ئاران تیباش، دارا ڕه‌شیدی، حسه‌ین عوسمانی، سالار خه‌لیل سدیقههمهدانی و ئیبراهیم خه‌لیل سدیقههمهدانی لەگەڵ ٩ زیندانیی مەزهەبی دیکە بە ناوەکانی جه‌واد یووسفی، بێهزاد عه‌باسی، سه‌ید ئارام ئهمینولئیسلامزاده، فارووق لهواشهكی، مۆحسێن مه‌حاڵی، خه‌سره‌و زەرستان، موحه‌ممه‌د حه‌سه‌نپوور، ته‌وفیق عه‌بدوڵڵاهی و ئیره‌ج سۆفی، به ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی وشك له خواردن داوایان کردووە یاسای پەسەندکراوی كه‌مكردمه‌وه‌ی سزای زیندانه‌كان بۆ حوکمەکانی ئەوانیش جێبەجێ بکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دادوەری چاودێری زیندان و دادوەری لقی ٩ی ئیجرای ئەحکام لەگەڵ زیندانییە سیاسی و مەزهەبییە مانگرتووەکاندا دیداریان کرد و دوای تاوتوێکردنی دۆسیەکانیان بەڵێنیان پێ دان بەدواداچوون بۆ داواکارییەکەیان بکەن».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، دوای بەڵێنەکەی ئەم دوو دادوەرە زیندانییەکانیش کۆتای‌یان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێناوە.
به پێی ماده‌ی ٧ی ئه‌م یاسایە، «بۆ ئەو تاوانانەی دژی ئاسایشی ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕووی داوە، ئەگەر تاوانبار لە دەرخستنی تاوانەکە و ئاشکراکردنی تاوانبارانیتردا هاوكاریی كاریگەری کردبێت، هەڵپەساردن و سڕکردنی به‌شێك له سزاکە ڕێگەپێدراوە».
ده‌وترێ ئه‌م یاسایه تا ئێستا بۆ به‌ندكراوە سیاسی و ئایینییەکانی زیندانی ورمێ جێبەجێ نەکراوە.