ئێوارەی دوێنێ ٥ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکروانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و سیمین خەیات لە دەروازەی شاری سەقزدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٤ هاووڵاتییە ویستوویانە سەردانی شاری سەقز بکەن کە لە خاڵی پشکنینی سەرەتای ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەم ٤ هاووڵاتییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون و تا ئێستا لەسەر چارەنووسیان هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

دەترێت دوای دەستبەسەرکردنی ئەم کەسانە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سوڵماز حەسەنزادە و ماڵەکەیان پشکنیوە.

سوڵماز حەسەنزادە پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان (٥ی ئاگۆست) لەگەڵ ئەحمەد حەسەنزادەی باوکیدا دوای بانگهێشتکران بی بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوون.