بنەماڵەی دادخوازان ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و سایین‌قەڵا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) ئیدریس حاجی‌ڕەسوول‌پوور، برای محەممەد حاجی‌ڕەسوول‌پوور لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان ئازادی لە بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. هاوکات چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «حاجیئاوا»ی سایین‌قەڵا بە ناوەکانی ڕەحمان خەسرەوی، عوسمان عەباسی، شەهرام سوڵتانی و هێمن عەلیزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی ئاوریل) هێزە...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا

سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردە بەم دواییانە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی دێولانەوە بە گشتی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال لوتفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران...

زیاتر

کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای قوروە دەستبەسەر کرا

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، ڕۆژی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هاووڵاتییە دادخوازە پێشتریش لە خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (ئاوریلی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای چەند مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال لوتفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران بۆ...

زیاتر
ئازار 30, 2024

ئومید قەدیمی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و پارەی بەسەردا سەپا

ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا»، «بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە گشتی سزای ٤٠ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 17, 2023

چارەنووسی سەیاد دەروێشی هێشتا هەر نادیارە

لەسەر چارەنووسی سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ کە سەرەتای گەڵاڕێزان (کۆتایی ئۆکتۆبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکان و دادگای ورمێیان کردووە بەڵام تا ئێستا...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 20, 2023

بەردەوامبوونی دەستبەسەری و دیارینەکردنی چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی

ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرا و بەفرانباری ساڵی ڕابردوو (ژانڤییەی ٢٠٢٣) لە سێدارە درا، بەبێ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت هێشتا لە زیندانی ناوەندیی کەرەجدایە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ماشەڵڵا کەرەمی سەرەڕای ئەوەی نەوەد ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر بێبەش کراوە و بنەماڵەکەیشی لەژێر هەڕەشەدان تاکوو هیچ هەواڵێک لەسەر...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 15, 2023

ئەسرین محەممەدی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) ئەسرین محەممەدی لە دووکانێکی چاپکردنی بانەر لە شەقامێکی بۆکاندا بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 11, 2023

سەیاد دەروێشی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە ورمێ دەستبەسەر کرا

سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە سەیاد دەروێشی، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە شەقامێکی ورمێ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لەم شارەدا. دەوترێت لە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 7, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینی دوای مانگێک دەستبەسەربوون

سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەفا عائیلی لەم یەک مانگەی ڕابردوودا چەندەها جار سەردانی دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز و سنەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخ و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیەنراوە. سەفا...

زیاتر