ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی کاوە چووپانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی کاوە چووپانی لە شاری دیواندەرەدا و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.