بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان (٧ی ئاوریل) مامۆستا عەبدوڵڵا بەرزگەر، بەرنوێژی گوندی «کونەمشکە»ی سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان (٧ی ئاوریل) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستا عەبدوڵڵا بەرزگەر لە گوندی «کونەمشکە»ی سەردەشت و ئەم مامۆستا ئایینییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم مامۆستا کوردە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.