بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان (١٧ی فێبرییە) ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.