ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین ئارشیڤ - KHRN

نیسان 22, 2024

دەرکردنی سزای دە ساڵ بەندکران لە مەنفادا بۆ سۆما پوورمحەممەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی «نۆژین»ی سنە

سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» سزای ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرماشانی بەسەردا سەپا. لە چەند مانگی ڕابردوودا سێ ئەندامی دیکەی دەستەی بەڕێوەنەری ئەنجومەنی نۆژین بە ناوەکانی سەیوان ئیبراهیمی، سروە پوورمحەممەدی و ئیدریس مینبەری هەر بەم تۆمەتە سزای...

زیاتر

ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە کامێران دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان (١٧ی فێبرییە) ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 30, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانبار (٣٠ی دیسامبەر) سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ئەندامەی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین پێشتر و لە گەلاوێژی ئەمساڵدا (جولای) بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی سنەوە سزای...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 3, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین، سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە ڕۆژی ڕابردوو بەم چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە. بەپێی حوکمەکە، ئەم...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 27, 2023

سروە پوورمحەممەدی و ئیدریس مینبەری، لە ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین، بە گشتی سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

سروە پوورمحەممەدی و ئیدریس مینبەری، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی «پێکهێنان یان ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» هەرکامە سزای ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئەم حوکمە بە پارێزەرانی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە. ئیدریس مینبەری پێشتر...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 12, 2023

دەرکردنی سزای بەندکران لەگەڵ دوورخستنەوەدا بۆ ئیدریس مینبەری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژینی سنە

ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» سزای ساڵێک بەندکران لە مەنفادا و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بەبێ ئامادەبوونی خۆی و پارێزەرەکانی لە لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی دووی سنەدا بە سەرۆکایەتیی دادوەر بەهمەن ئومیدزادە...

زیاتر

سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژینی سنە، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنەوە سزای ساڵێک بەندکران، دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆست) لە لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنە بەڕێوە چووە...

زیاتر

ئومید موشیرپەناهی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی ڕەشەمە (٢٣ی فێبرییە) ئومید موشیرپەناهی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

زیاتر
كانونی دووه‌م 29, 2023

سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی سێ ئەندامی دەستبەسەرکراوی تری ئەنجومەنی نۆژین، سەردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەی کردبوو. لە دوو مانگی ڕابردوودا ٣ ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین...

زیاتر