بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گۆرانیبێژی کورد ئومید ئەحمەدنژاد لە گوندی «قەجیئاوا»ی مەهاباد و ئەم هونەرمەندە کوردەیان دەستبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هونەرمەندە ٣٥ ساڵەیە لە گوندی «قەجیئاوا» و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردست نەکەوتووە.