بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) ئەحمەد تێرمەن، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هێزە ئینتیزامییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەحمەد تێرمەن لە گەڕەکی «باخەسیسە»ی مەهاباد و دوای ڕاوەدوونانی ئەم هاووڵاتییە ٥٠ ساڵەیە، لە شەقامێکی ئەم گەڕەکە و لە دەسڕێژێکدا گوللەیان بە سەریەوە ناوە و کوشتوویانە.

تەرمی ئەم هاووڵاتییە برایە پزیشکیی دادی مەهاباد و ڕۆژی دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

تا ئێستا لەسەر هۆکاری کوشتنی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.