بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی ڕێبەندان(٢٦ی ژانویە)، مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و بەرپرسی ناوەندی کولتووری و فێرکاریی  ”ئەدەب”ی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە  دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەوترێ هاوکات هەم ئەو ناوەندە و هەم ماڵی ئەم نووسەرە کوردە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێنراوە و دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی شەخسیی وەک مۆبایل، کۆمپیتەر و… دا گرتووە.