بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا (٣٠ی ژوەن) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «گامێش گولی»ی میاندواوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوەکانی سەیدسالار سەیدڕەحیمی و حەسەن ماملیئازەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
تا ئێستە لەسەر چارەنووس و تۆمەتەکانی سەر ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.