بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) سۆیلا خالیدیان، مامۆستا و چالاکی ژینگەپارێز، شۆڕش فەتاحی و هێرش فەتاحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سۆیلا خالیدیان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر دووکان و ماڵی دوو برا بە ناوەکانی شۆڕش فەتاحی و هێرش فەتاحی و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون.

لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ئەم کەسانە کراوەتەوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.