بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی گوڵان (٤ی مەی) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی حەمید ئیمامیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە.

ئەم زیندانییە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و سزای «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر کرابوو.