بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (٧ی مارس) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی فەخرەدین مەنگوڕنژاد و عەباس دادوەر کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی مەهاباد جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عەباس دادوەر، خەڵکی مەهاباد و فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «کوشتنی بەئەنقەست»ی ٢ برا دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.

سزای لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانییە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (٧ی مارس) لە زیندانی مەهاباد جێبەجێ کراوە.