به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٦ی خه‌رمانان، شه‌ش هاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی، ناهید كه‌مانگه‌ر، شێركۆ منبه‌ری، سه‌ریاد منبه‌ری، كاوه منبه‌ری، په‌یام منبه‌ری و بێهزاد محه‌ممه‌دی هه‌ر كام به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی سنه ئازاد كران، پێشتر له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی خه‌رماناندا نه‌ژاد عه‌زیزییش به دانانی بارمته ئازاد كرابوو. ناوبراوان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیاندا مافی پاڕیزه‌ر و چاوپێكه‌وتنی بنه‌ماڵه‌یان لێ زه‌وت كرابوو.
ناهید كه‌مانگه‌ر، خوێندكاری كوردی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردیی زانكۆی كوردستان، لە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕدا دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێران، دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە، ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیدا له لایه‌ن لێبرسه‌ره ئه‌منییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره ملێ دژی باوكی، حسه‌ین كه‌مانگه‌ركه به تۆمه‌تی «به‌غی» له ڕێگای ئه‌ندامبوون له پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك)، سزای ١٥ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پاوه له ژێر زه‌خه‌ت و گۆشاردا بوو.
كاوه منبه‌ری و شێركۆ منبه‌ری خه‌ڵكی گوندی “نیه‌ر”ی سه‌ربه شاری سنه له ڕێكه‌وتی ٩ی خاكه‌لێوه و په‌یام منبه‌ری و سه‌ریاد منبه‌ریش دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م گونده دوو ڕۆژ دواتر له ڕێكه‌وتی ١١ی خاكه‌لێوه‌دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كران.
بێهزاد محه‌ممه‌دی و نه‌ژاد عه‌زیزی، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی كوندیی “شیان” ی شاری سنه‌ن كه له ڕێكه‌وتی ١٤ی پووشپه‌ڕدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
تۆمه‌تی ئه‌م شه‌ش هاووڵاتییه كورده پشتیوانی كردن له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕاگه‌یه‌نراوه.