به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، دوابەدوای سکاڵای شارەوانی پێشووی شاری سەقزەوە، پێنج چالاكی ڕاگەیاندنکاری ئەم شارە بانگهێشتی بەردەم دادگا كراون.
فه‌ردین موسته‌فایی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «سه‌قز ڕووداو»، كه‌یوان جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ر و زاهێد شه‌ریفپوور سه‌رنووسەری كاناڵی «واکاوی»، هیوا مه‌جیدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «ساکاپرێس» و موسته‌فا حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی «پرسمان»ی سه‌قز بانگهێشتی بەردەم لقی یه‌كی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سه‌قز كراون و تۆمه‌تەکانیان پێ ڕاگەیەنرا. بە وتەی دادوەری لێپرسینەوە، ئه‌م كه‌سانه تۆمەتی «بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵی درۆ»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە.
هۆکاری ڕووبەڕووکردنەوەی ئه‌م تۆمه‌ته دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك لەسەر گەندەڵیی ماڵیی شۆرای شار و شاره‌وانی پێشووی سه‌قز، ده‌وترێ ئه‌م پێنج چالاكه ڕاگەیاندنکارە له ڕۆژانی داهاتوودا دادگایی دەکرێن.
سه‌قز؛ پێنج چالاكی ڕاگەیاندنکار بانگهێشتی دادگا كران
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە