به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕێبه‌ندان (١٢ی فێبریه‌)، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ ناوی نادر به‌راریان ته‌مه‌ن ٤٥ساڵ له‌ ناوچه‌ی “میمک“ی شاری مێهران سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام گیانی له‌ده‌ست دا. 

نادر به‌راریان خه‌ڵكی گوندی كه‌ل كه‌ل له‌ شاری چەرداوڵ له‌ كاتێكدا له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر ئاژه‌ڵیان دەلەوەڕاند، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه به‌ جێماوه‌كانی كاتی شه‌ڕی ئێران و ئێراقەوە كوژراوه‌. شایانی باسە هاوڕێکەیشی له‌م ڕووداوه‌دا بریندار بووه‌.