ئەفشار فەتحی، هاوڵاتی کوردی خەڵکی ئاوایی تەنگی سەر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە شەش ساڵ بەندکرانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کور دستان، لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای ئەندام بوون لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە پێنج سال بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی، ساڵێک بەندکران به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، رۆژی ٢٠ی رەشەمەی ساڵی رابردوو/ 2019.03.11 لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرا و پاش دوو هەفتە لێپێچینەوە لە ئیدارە ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.