دوو بەندکراو بە ناوەکانی وەحید کەربەلایی و عەلی عەمی زادە لە بەندیخانەکانی ورمێ و سەڵماس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی گوت: “رۆژی ٤ی رەزبەر/ 09.26 هاوڵاتییەک بە ناوی وەحید کەربەلایی لە بهشی ١٠ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو هاووڵاتییە هەفتەی رابردوو بە تۆمەتی ئەوەیکە 10 گەرەم مادەی سڕکەری پێ بووە، دەستبەسەر کرابوو و بۆ ئەم بەندە گواسترابوویەوە.”
بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، وەحید کەربەلایی ٣٥ ساڵان، لە رۆژانی رابردوو بە هۆی نالەباری دۆخی بەندی ١٠ی بەندیخانەی ورمێ داوای کردبوو بۆ بەندێکی دیکە بگوازرێتەوە. ئەم هاوڵاتییە پاش ئەوەیکە داواکارییەکەی رەتدەکرێتەوە، خۆی لە حەمامی بەندەکەدا هەڵدەواسێت و گیانی لە دەست دەدات و تەرمەکەشی بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانەکە دەگوازرێتەوە.
هەروەها بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ٣ی رەزبەر/ 09.25 عەلی عەمی زادە خەڵکی ئاوایی شیرەنێی سەر بە شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەم بەندکراوە لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی/ 2011 بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست (قصاص نفس) بە ئیعدام مەحکوم کرابوو. سەرەڕای ئەوەیکە حوکمەکەی لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام دادگای سەڵماس جارێکی دیکە حوکمی ئیعدامی بۆ بڕییەوە.
دەگوترێ عەلی عەمی زادە، لە ئەندامانی سپای پاسداران بووە و لەلایەن دادگای سەڵماسەوە بەوە تۆمەتبار کرابوو کە لە ساڵی ٩٠ی/ 2011 هەتاوی لە میانەی شەڕ و ناکۆکی لەگەڵ هاوسایەکی، چەکی سپای پاسدارانی بۆ کوشتنی بە کارهێنابوو
دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی ورمێ و سەڵماس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە