عه‌لی جه‌لالیان، باوكی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، له وتووێژ له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاند ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه هێشتا له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وهرامیندایە، هه‌روه‌ها وتی حه‌فته‌ی ڕابردوو له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌یه‌كه‌وه ئاگادار كراوه کە دۆسیه‌ی كچه‌كه‌ی نێردراوه‌ته لقی ١٠١ی دادگای تاران، به‌ڵام هیچ ئاگادارییەکمان لە هۆکار و ناوەرۆکی ئه‌م دۆسیه تازەیە نییه.
جه‌لالیان باسی له‌وه كرد کە قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك شوێنێکی نەگونجاوە و پاك و خاوێنییەکەشی لە ئاستی پێویستدا نییه، وتیشی زه‌ینه‌ب له پێوهندییهكانیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی وتوویەتی کە هۆی گواستنه‌وه‌كه نازانم و به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ش تاكوو ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان به‌م پرسیاره نه‌داوته‌وه. باوکی ئەم بەندکراوە سیاسییە وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی قووڵی خۆی لە ئاست گواستنەوەی زەینەبدا بۆ زیندانی قەرچەک، داوای کرد ئەو دۆخە قورسەی بە سەر کچەکەیدا سەپاوە زووبەزوو لاببرێت و کۆتایی پێ بهێنرێت.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی گوڵان(٢٩.٠٤.٢٢٠) له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له به‌ندیخانه‌ی خووی براوه‌ته ده‌ره‌وه و به وته‌ی بنه‌ماڵه‌کەی سێ رۆژ به‌رده‌وام به چاوی به‌ستراو و دهستبهندەوە براوه‌ته به‌ندیخانه‌كانی ورمێ، كرماشان و ئه‌وینی تاران و هیچ كام له‌م به‌ندیخانانه وه‌ریان نه‌گرتووه، دواجاریش ده‌برێته به‌ندیخانه‌ی ئه‌منیه‌تیی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ئێستا له قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامیندا ڕاگیراوه.
به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین نزیكه‌ی دو هه‌زار ژنی به‌ندكراوی تێدایه و ئه‌مه له حاڵێكدایه کە یاسای جیاكردنه‌وه له‌و به‌ندیخانه‌دا به‌ڕێوه ناچێ. ئه‌م به‌ندیخانەیە هەڵگری پێوه‌رە پێویستەکانی ڕاگرتنی زیندانییان نییە و ڕێژەی به‌ندكراوان زیاتره له تواناکانی و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆر بۆ به‌ندكراوه‌كان لێ کەوتۆتەوە.
به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی، به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین به هۆی ئه‌وه‌ی كه لە ڕووی خاوێنی و تەندروستی و خواردنەوە دۆخێکی زۆر خراپی هه‌یه، بۆته مەنفا و شوێنی بەندکردنی ئه‌و ژنه سیاسییانه‌ی له زێدی خۆیان دوور دەخرێنەوە.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ساڵی ١٣٦١ی هه‌تاوی ( ١٩٨٢ زایینی) له گۆندی “دێم قشڵاق”ی سه‌ر به شاری ماكۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له دایك بووه. ناوبراو له سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاویدا(دیسامبری. ٢٠٠٧) له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای چه‌ندین مانگ ڕاگرتن له ژووری تاكه‌كه‌سیی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌م شاره و كه‌وتنه ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی فراوانەوە، له لایه‌ن دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ئەو شارەوە به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شەڕکردن لە دژی خوا لە ڕێگەی ئه‌ندامێتییەوە لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک)دا، سزای سێداره‌ی بۆ دەر چوو. ئه‌م سزایه دوای په‌سه‌ندکردنی له دادگای پیاچوونه‌وەدا لە ساڵی ١٣٩٠ی ههتاوی٢٠١١)، پلەیەک كه‌م كرایه‌وه و بوو بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی. ناوبراو به درێژایی ئه‌م ساڵانه له به‌ندیخانەدا تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆری وه‌ك كزیی چاو، ناخونەكی چاو و نەخۆشیی دەم بووه.
کۆمیتەی دەستگیرکردنە نایاساییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٣٩٥(٢٠١٦)و لە دووتوێی داواکارییەکی فەرمیدا داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد دەسبەجێ زەینەب جەلالیان ئازاد بکات و هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ قەرەبووکردنەی ئەو خەسار و ئازارانەی بە سەریدا سەپاوە، بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان بگرێتە بەر. بە پێی داوانامەکەی ئەم کۆمیتە نێونەتەوەییە، بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە مافی ئازادی، کارێکی سەرەڕۆیانەیە و پێچەوانی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە و دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو ئەوانەی لە پێشێلکردنی مافەکانی ئەم چالاکڤانە سیاسییە کوردەدا دەوریان هەبووە، بخاتە بەر لێپرسینەوەی یاساییەوە.
گواستنه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین بۆته هۆی نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە