عه‌لی جه‌لالیان، باوكی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، له وتووێژ له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستاندا ڕایگه‌یاند ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه. به وته‌ی ناوبراو شه‌وی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، (٠٢،٠٦،٢٠٢٠) زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به هۆی توندبوونی هه‌ناسه‌یەوە نێردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیندان و دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ كراوه، دەرکەوتووە كه تووشی نه‌خۆشیی كۆڤید١٩ بووه، بەڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مەش وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات ڕێگەی به به‌رپرسانی زیندان نەداوە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی بكه‌ن.
ڕۆژی ڕابردوو زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له دوایین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا وتبووی له ژوورێكی تایبەت و جیاکراوەی به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندان له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ندكراوی دیکەدایه كه هەموویان تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون و ئه‌ویش تای زۆری هه‌یه و ناتوانێ به باشی هه‌ناسه بكێشێ. دوكتۆری نه‌خۆشخانه‌ی زیندان پێی ڕاگه‌یاندبوو ڤایرۆسەکە سییه‌كانی داگیر كردووه و ئه‌وان له ڕێگای ده‌وا و ده‌رمانەوە به نیازن چڵكی سییه‌كانی كۆنترۆڵ بكه‌ن.
عه‌لی جه‌لالیان له كۆتایی قسه‌كانیدا له گه‌ڵ توڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان دوای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی زۆر له تووشبوونی كچه‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوای کرد کچەکەی هه‌رچی زووتر بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، هەروەها داوایشی كرد تا کاتی ڕزگاربوونی لەو ڤایرۆسە، بەردەوام پشكنینی پێشكه‌وتوو و پێداویستیی تەندروستیی بۆ دابین بكرێت. ناوبراو پێشتر نیگه‌رانیی خۆی بەرانبەر بە دۆخی جه‌سته‌یی كچه‌كه‌ی و مەترسیی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاندبوو.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی گوڵانی (٢٩/٤/٢٠٢٠) ئیمساڵ به شێوه‌ی كتوپڕ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له به‌ندیخانه‌ی خووی بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گواسترایه‌وه و تا ئێستا له به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه‌دا ڕاگیراوه. باوكی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه حه‌فته‌ی ڕابردوو به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاندبوو له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌یه‌كه‌وه ئاگادار كراوەتەوە کە دۆسیه‌ی كچه‌كه‌ی نێردراوه‌ته لقی ١٠١ی دادگای تاران، به‌ڵام هیچ ئاگادارییەکیان لە هۆکار و ناوەرۆکی ئه‌م دۆسیه تازەیە پێ نەداون.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ساڵی ١٣٦١ی هه‌تاوی ( ١٩٨٢ی زایینی) له گوندی “دێم قشڵاق”ی سه‌ر به شاری ماكۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له دایك بووه. ناوبراو له سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاویدا (دیسامبری ٢٠٠٧) له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای چه‌ندین مانگ ڕاگرتن له ژووری تاكه‌كه‌سیی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌م شاره و كه‌وتنه ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی فراوان، له لایه‌ن دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ئەو شارەوە به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شەڕکردن لە دژی خوا لە ڕێگەی ئه‌ندامێتییەوە لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک)دا، سزای سێداره‌ی بۆ دەر چوو. ئه‌م سزایه دوای په‌سه‌ندکردنی له دادگای پیاچوونه‌وەدا لە ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاویدا (٢٠١١) پلەیەک كه‌م كرایه‌وه و بوو بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی. ناوبراو به درێژایی ئه‌م ساڵانه له به‌ندیخانەدا تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆری وه‌ك كزیی چاو، ناخونەكی چاو و نەخۆشیی دەم بوو.
کۆمیتەی دەستگیرکردنە نایاساییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٣٩٥ (٢٠١٦) و لە دووتوێی داواکارییەکی فەرمیدا داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد دەسبەجێ زەینەب جەلالیان ئازاد بکات و هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ قەرەبووکردنەی ئەو خەسار و ئازارانەی بە سەریدا سەپاوە، بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان بگرێتە بەر. بە پێی داوانامەکەی ئەم کۆمیتە نێونەتەوەییە، بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە مافی ئازادی، کارێکی سەرەڕۆیانەیە و پێچەوانەی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە و دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو ئەوانەی لە پێشێلکردنی مافەکانی ئەم چالاکڤانە سیاسییە کوردەدا دەوریان هەبووە، بخاتە بەر لێپرسینەوەی یاساییەوە.
تووشبوونی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به ڤایرۆسی كۆڤید ١٩ له زیندانی قه‌رچه‌ك

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە