دوابه‌داوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی دووهه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌شاره ‌جۆرواجۆره‌كانی پارێزگای كوردستان (سنه)‌، ڕاپۆرته‌‌كان باس له ‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌ بەندیخانەی شاری كامێران دەکەن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێك به‌ناوی “ڕۆسته‌م قوربانی”، دوای ئه‌رێنیبوونی تێستی كۆرۆنا و ناجێگیریی باری ته‌ندروستی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره ‌كراوه‌.
ده‌گوترێ به ‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری به‌ندكراوان و نه‌بوونی پێداویستییە ته‌ندروستی و پزیشكییەکانەوە، ئه‌م به‌ندیخانه‌یه ‌لە دۆخێکی ‌قه‌یراناویدایە.