زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ له شه‌شه‌مین رۆژی مانگرتن له خواردنی له به‌شی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی قه‌رچه‌كەوە گواسترایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك لەسەر چاره‌نوسو دۆخی ناوبرا له بەر‌ده‌ستدا نییه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كورده له ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردانه‌وه و بە مەبەستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ زیندانی خووی یان گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئێڤین، ده‌ستی داوه‌ته مانگرین له خواردن.
ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی بەرانبەر به چاره‌نووسی ناوبراو، داوای له ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد لە ئاست گوشارەکانی سەر ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه و نەبوونی چاودێری و پێڕاگەیشتنی پزیشكیدا بێدەنگ نەبن و بە هانایانەوە بچن: «پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی زه‌ینه‌ب له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی له سێهه‌م ڕۆژی مانگرتنەکەیەوە پچڕاوه و دوای چه‌ند ڕۆژێك له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی زیندانییه‌کی دیکەی هەمان زیندانەوه ئاگادار كراینه‌وه كه زەینه‌بلە ڕۆژی ٥ی پوشپه‌ڕ و له حاڵێكدا کە له بارودۆخیكی ناجێگیردا بووه، گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار».
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: «دایك و باوكی زه‌ینه‌ب به هۆی بەته‌مه‌نبوونیانه‌وه ناتوانن بۆ به‌دواداچوونی بارودۆخی كچه‌كه‌یان لە ماکۆوە بچنە تاران و “موحه‌ممه‌د شه‌ریف”ی پارێزه‌ر‌یشی وتوویه‌تی هیچ هه‌واڵێكم له باردۆخی زه‌ینه‌ب نییه. ئێمه نازانین ڕێكخراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان چیان لە زەینەب ده‌وێت. له كاتێكدا کە زه‌ینه‌ب له سێزده‌هه‌مین ساڵی به‌ندكراندا بوو، بە بێ هیچ هۆیه‌ك ڕه‌وانه‌ی زیندانی قه‌رچه‌كیان كرد و سه‌ره‌ڕای تووشبوونی بە نه‌خۆشیی كۆرۆنا، هیج پێداویستییه‌كی پزیشكی بۆ دابین نه‌كرا، بە جۆرێک کە سییه‌كانی زیانی قورسیان بەر کەوتووە».
به‌وته‌ی ئه‌م ئه‌ندامەی بنه‌ماڵه‌کەی، زەینه‌ب له یه‌كه‌م پێوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کەی لە دوای گواستنه‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌ك، وتبووی كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ به ده‌ستبه‌ند و پێبه‌نده‌وه له به‌ندیخانه‌ی خووی بۆ ورمێ و كرماشان و له‌وێشه‌وه بۆ دادگای ئێوین ڕه‌وانه كراوه و له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نانەت ئاو و نانێكی ئه‌وتۆشیان پێ نەداوە.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی خه‌ڵكی ماكۆ، ماوه‌ی ١٣ ساڵه لە زینداندایە و سزای سێدارەی بۆ بڕابوویەوە کە له ساڵی ١٣٩٠دا پله‌یه‌ك كه‌م كرایه‌وه و بوو به زیندانی هه‌تاهه‌تایی. ناوبراو به درێژایی ئه‌م ساڵانه له به‌ندیخانەدا تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆری وه‌ك كزیی چاو، ناخونەكی چاو و نەخۆشیی دەم بووە. مانگی ڕابردووش دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی قه‌رچه‌ك تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووە، ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ك جار بۆ تاقیکاری و سكا‌نی سییه‌كانی براوەتە نه‌خۆشخانه‌یەكی ده‌ره‌وه‌ی زیندان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پزیشكی تایبه‌ت ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌شێ ئاگاداری بن و له شوێنێكی ئارام‌دا بێ، به‌ڵام دیسان گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ زیندان.