بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ، لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە ماوەی دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەپارێزی کوردی بۆ مانگێکیتر درێژ کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەرانەک جەمشیدی کە ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە و دەستبەسەریان کرد. بنەماڵەی خانمی جەمشیدی وتوویانە ئەو کەسانە کە جلوبەرگی مەدەنیشیان لەبەر بووە، وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی شەخسیی ناوبراودا، وەک کۆمپیتەر و مۆبایلەکەی، گرتووە.
ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە ڕۆژان بۆ لێپرسینەوە دەبرێتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و شەوانیش دەبرێتەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت یان هەمان زیندانی ژنانی سنە. «بانگەشەی دژی حکوومەت» و «چالاکیی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» وەک تۆمەتەکانی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە ڕاگەیەنراوە.
فەرانەک جەمشیدی پێشتر لە پاییزی١٣٩٧دا و هاوکات لەگەڵ ڕەوتی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و دەستەجەمعیی چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامانی لقی کوردستانی پارتی یەکێتیی نەتەوەییدا، چەندین جار لە لایەن ڕێکخراوە ئەمنیەتییەکانەوە بانگ کرا و لەسەر چالاکییەکانی خۆی و هاوسەرەکەی، ئارمین ئێسپێرلووس کە ئەویش ئەوکات دەستبەسەر بوو، لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
سنە؛ بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی درێژ کرایەوە

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە