له درێژه‌ی ئەو شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێوان به‌ندكراونی بەندیخانەی ورمێ كه شه‌وی ڕابردوو له به‌ندی ۱-۲ ده‌ستی پێ كردبوو، سه‌رله‌به‌یانیی دوێنی جارێكی‌تر گرژی و تێكهه‌ڵچوون له نێوان به‌ندكراواندا هاته ئاراوه و دەوترێت ئەو بەندە لە بارودۆخێکی ئاڵۆزدایە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، بەردەوامبوونی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی به‌ندی ۱-۲بۆتە هۆی گەمارۆدرانی دووبارەی ئەو بەندە لە لایەن گاردی بەندیخانەوە و داوایان کردووە لانیكه‌م ده به‌ندكراو ڕەوانەی ژووری تاكه‌كه‌سی بكرێن، به‌ڵام ئه‌م به‌ندكراوانه تا ئێستا ئامادە نەبوون مل بەو داوکارییە بدەن و نەچوونەتە ژووری تاكه‌كه‌سییەوە.
سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ به‌ندكراوێك به ناوی یاسین خه‌لیفه به هۆی قووڵی برین و خوێن‌لەبەرچوونەوە له نه‌خۆشخانه‌ی زیندانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ده‌روه‌ی زیندان كراوه و چه‌ند به‌ندكراوێكی‌تریش له نه‌خۆشخانه‌ی زیندان خه‌وێنراون.
ده‌وترێ تێكهه‌ڵچوونی به‌ندكراوێكی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌ندكراوانی دیكه‌دا بووه‌ته هۆی تێكهه‌ڵچوونی به‌ربڵاو له‌م به‌نده‌دا و لانیكه‌م ١١ به‌ندكراو به هۆی به‌ركه‌وتنی كه‌ره‌سته‌ی تیژه‌وه بریندار بوون.
ورمێ؛ بەردەوامبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێو بەندیخانە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە