به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ گەلاوێژ، موزەفەر پیرنیا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ کە کۆتاییەکانی جۆزەردانی ئەمساڵ بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە ٢٥ی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندی «حەکی»ی ناوچەی سیلوانای ورمێ دەستبەسەر کرا و دوای ٣٥ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێوە گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە.
ناوبراو لە ماوەی لێپرسینەوە لەم دەستبەسەرگە ئەمنییەدا، مۆڵەتی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەی پێ نەدرا و دوای گواسترانەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ بە دەستووری بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی بەندی ١-٢ کرابوو.
«هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد» وەک تۆمەتی ئەم هاووڵاتییە ڕاگەیەنرابوو.