به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ندكراوێك به ناوی سالار خودره‌و کە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوە دیار بووە، سه‌ره‌تا له به‌ندی ڕاوێژكارییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندان و پاشان له‌وێشەوه به شێوه‌ی ئورژانسی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دەرەوەی زیندان كرا.
ده‌وترێ له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوی دیكه‌ی به‌ندە جیاوازەکانی زیندانی ورمێ لەبەر بوونی نیشانه‌کانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان به‌رده‌ست نەکەوتووە.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان پێشتر ڕاپۆرتێكی لەسەر تووشبوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی زیندانی ورمێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌وانە سەرۆکی بەندیخانە، سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه و…، بڵاو كردبۆ‌وه.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك ڕایگه‌یاندبوو كه له سەرەتای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوە له ئێران‌دا تا ئێستا لانیكه‌م حه‌وت به‌ندكراوی زیندانەکانی ورمێ، كامێران و سه‌قز کە نیشانه‌كانی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه‌یان پێوە دیار بووە، گیانیان له ده‌ست داوه.
ناسنامەی شه‌ش له‌م به‌ندكراوانه ئاشکرا کراوە کە بریتین لە فاتمه عه‌لیزاده. حه‌سه‌ن جه‌وادی، فه‌ریق موحه‌ممه‌دی. ئه‌نوه‌ر قوربانزاده، ڕۆسته‌م قوربانی و كه‌مال حسه‌ینی.