به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گەڵاڕێزان، ئه‌ندیشه سه‌دری، شێوه‌كار و خوێندكاری هونه‌ر كه له‌مانگی ڕه‌زبه‌ردا به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و له ڕێكه‌وتی ٣ی ڕه‌زبه‌ریش ڕه‌وانه‌ی زیندانی ژنانی كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربه‌یتی سنه كرابوو، به دانانی بارمته ئازاد كراوه.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ردا دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران و به تۆمه‌تی كۆبوونه‌وه و پڕوپاگه‌نده دژی حکوومەت، كه‌وتبووه ژێر لێپرسینه‌وه. ناوبراو له ٣ی مانگی گەڵاڕێزاندا بۆ لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر و ته‌واكردنی دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ژنانی سنه كرا و دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌كان له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه به دانانی بارمته ئازاد كرا.