بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە، لوقمان پیرخزرانیان، ندا پیرخزرانیان و ئێلوار قولیوەند کە هەرسێکیان ڕۆژی ١٥ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.
دەوترێت ئەم کەسانە لە ماوەی ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەربووندا لە بەندێکی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤیندا بوون و مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەیان لێ زەوت کرابوو.
ڕۆژی سێشهممه ١٥ی ڕەزبەر هێزه ئهمنییهكان چوونەتە سهر ماڵی لوقمان پیرخزرانیان، پەیکەرساز و زیندانیی سیاسیی پێشوو و دوای پشكنینی ماڵهكهیان، ندا پیرخزرانیانی کچیان دهستبهسهر كردبوو. لوقمان پیرخزرانیانی باوكی ئهم چالاكه كۆمهڵایهتییهش کە له كاتی دهستبهسهركردنی منداڵهكهیدا ناڕهزایهتیی دهربڕیبوو، لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کرا.
هاوکات ئەندیشە سەدری، دەرچووی لقی هونەر و ئێلوار قولیوەند، چالاکی کۆمەڵایەتیش لە تاران دەستبەسەر کرابوون. ئەندیشە سەدریش ئەمڕۆ لە زیندانی ژنانی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
تاران؛ سێ چالاکی کۆمەڵایەتی و هونەرمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران
![](https://kurdistanhumanrights.org/wp-content/uploads/2020/11/Elvar-Neda-Loqman-_-1.jpg)
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە