به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گه‌ڵاڕێزان، دوو هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی گوندی «خوڕخوڕه»ی مه‌هاباد به‌ناوه‌كانی خالید محه‌مه‌دازاده و سڵێمان كه‌ریم پوور دوای ٦٥ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێوه گواسترانه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباد.
ئه‌م دوو هاووڵاتییه كورده له ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رماناندا به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان له كاتێكدا خه‌ریكی جووتیاری بوون له گوندی «خوڕخوڕه» ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد و دواتریش گواسترانه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ.
ئه‌م كه‌سانه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیاندا مافی پێوه‌ندی گرتنی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌نه‌ماڵه‌یان لێ زه‌وت كرا بوو.