بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، زیندانیی سیاسیی کورد چەنگیز قەدەمخەیر، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەڵاڕێزان دوابەدوای ئەوەی باری تەندروستیی ڕووی لە خراپبوون کردووە، گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەوترێت هاوبەندییەکی ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەیی ڕاگەیاندووە کە چەنگیز لە حاڵێکدا کە دۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە، بە بیانووی هەناردنیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ئەهواز، لە زیندانی مەسجد سڵێمانەوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
چەنگیز قەدەمخەیر لە جۆزەردانی ١٣٩٠ و لە حاڵێکدا دەستبەسەر کرابوو کە بە هۆی تەقەکردنی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە گوللە بەر گورچیلەی کەوتبوو. ئەو گوللەیە کە هێشتا لە گورچیلەیدا ماوەتەوە، بۆتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلەیەکی و ئەوی دیکەشیانی تووشی کەمکاری و کێشە کردووە.
سەرەڕای ئەوەی گورچیلەکەیتری ئەم زیندانییە سیاسییە ماوەیەکی زۆرە تووشی چڵک و خوێنلەبەرچوون بووە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی مەسجد سڵێمان نەتەنیا هیچ کارێکیان بۆ دەرمانکردنی نەکردووە بەڵکوو لەبەر ناڕازیبوونی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران بەریان بە مۆڵەتی پشووی کاتی یان مورەخەسیی پزیشکیی ناوبراویش گرتووە.
ئەم زیندانییە سیاسییە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکیدا، لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا دوو جار، جارێک ٣ ڕۆژ و جارێکیتر ١٤ ڕۆژ، مانی لە خواردن گرتووە.
چەنگیز قەدەمخەیر لە خەرمانانی ١٣٩١دا لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر حەسەن بابایی دادگایی کرا. دوای تەواوبوونی پرۆسەی دادگاکە، دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی «موحارەبە لە ڕێگەی ئەندامبوونەوە لە کۆمەڵەدا» حوکمی ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی مەسجد سڵێمانی بەسەر ئەم زیندانییە سیاسییەدا سەپاند.
سەرەڕای ئەوەی چەنگیز قەدەمخەیر و هاودۆسییەکانیتری تانەیان لە حوکمەکانیان دابوو و داوای پیاچوونەوەیان کردبوو، بەڵام ئەم داواکارییەیان قەت وەڵامێکی وەرنەگرت. دواجار چەنگیز قەدەمخەیر خاکەلێوەی ١٣٩٢ لە زیندانی سنەوە دوور خرایەوە بۆ زیندانی مەسجد سڵێمان.
مەسجد سولێمان؛ گواستنەوەی چەنگیز قەدەمخەیر بۆ شوێنێکی نادیار
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە